به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «خەیروڵڵای خادمی» یاریدەری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران لە ئاھەنگی کرانەوەی تونێلی «ئەلبۆرز» ڕایگەیاند: ئەم تونێلە ناوچەی دووی گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران و سەرەتای ناوچەی سێی ئەم گەورەڕێیە پێکەوە دەنووسێنێ.
«خەیروڵڵای خادمی» وتیشی: کرانەوەی فەرمیانەی ئەم تونێلە دەبێتە ھۆی ھێمنی و کەم کرانەوەی مەوداو بەکارھێنانی سووتەمەنیی کەمتر، ئەمە جیا لەوەی کە کاتی گەشت کردن لە گەورەی ڕێی تاران بۆ باکووری ئێران لانیکەم ٤٥ خولەک کەمتر دەبێتەوە.
وتیشی: بۆ چێکردنی ئەم ھوتێلە و جاددەکانی پەیوەستی زیاتر لە چوارھەزار ملیارد تمەن خەرج کراوە.
342/